Erbil 21°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 15:23

ناپۆلی: هەرگیز نەمانویستووە ڤیكتۆر ئۆسیمین توڕە بكەین یان گاڵتەی پێبكەین، ناوبراو گه‌نجینه‌ی یانه‌كه‌مانه‌

کوردستان TV
100%


چەند رۆژێک لەمەوبەر، پێگەی فەرمی ناپۆلی لە پلاتفۆرمی تیک تۆک، ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە و بەڕوونی لە ڤیدیۆکەدا گاڵتە بە ئۆسیمین کراوه‌ هەرچەندە پاڵەوانی ئیتاڵیا هەر زوو ڤیدیۆکەی سڕییەوە، بەڵام کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
لە یەکەم کاردانەوەیش، هێرشبەرە نێجیرییەکە سەرجەم وێنەکانی خۆی بە درێسی ناپۆلی لە هەژماری ئینستاگرامەکەی سڕییەوە.
دواتریش رۆبێرتۆ کالیندا، بەڕێوەبەری کارەکانی ئۆسیمین، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، هەڕەشەی ئەوەی لە ناپۆلی کرد کە بە مافی خۆیان دەزانن رێکاری یاسایی بەرامبەر بە یانەکە بگرنەبەر، بەوپێیەیی زیانیان بە ئۆسیمین گەیاندووە.
لە نوێترین کاردانەوەیش جۆن ئینۆ، وەزیری وەرزشی وڵاتی نایجێریا لەسەر بابەتەکە هاتە دەنگ و دەڵێت،بە چڕی کار دەکەین تا راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ ئۆسیمین ببەستین و لە سرووشتی گرفتەکە تێبگەین و راستییەکان بسەلمێنین، بۆ ئەو مەبەستەیش لەگەڵ باڵوێزی وڵاتەکەمان لە ئیتاڵیا و لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەیش لە گفتوگۆداین.
هاوکات یانەی ناپۆلی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە كێشەكانی لەگەڵ ئەستێرە و هێرشبەری یانەكەی بڵاوكردەوە.
رایانگەیاند، کە هەرگیز نەیانویستووە ڤیكتۆر ئۆسیمین توڕە بكەن یان گاڵتەی پێبكەن، یاریزانەکەیان بە گەنجینەی یانەکەیان وەسفکردووە.
بۆ سەلماندنی ئەوە راستییەیش، رەتکردنەوەی سەرجەم ئەو ئۆفەرانە دەکەنە بەڵگە، کە لەم هاوینە پێشکەش بە یانەکە کرابوو بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.

                                                          

 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.