Erbil 14°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 20:29

له‌مه‌راسیمێكدا كتێبی( تابلۆكانی ماریا) ناسێندرا

کوردستان TV
100%


‎ له‌ شاری سلێمانی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ نووسه‌ران ، هونه‌رمه‌ندان، رۆشنبیران، چالاكوان و ئه‌دیبان ، مه‌راسیمێكی بۆ ناساندنی كتێبی ( تابلۆكانی ماریا) سازدا، كه‌ نووسه‌ر و شانۆكای كورد فرمێسك مسته‌فا له‌ ئه‌ڵمانییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.
‎له‌ ‌سه‌ره‌تادا تیشك خرایه‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ژیان و خزمه‌ته‌كانی نووسه‌ر و شانۆكار (فرمێسك مسته‌فا) له‌ بواری نووسین و هونه‌ردا.
 دواتر(فرمێسك مسته‌فا) باسێكی له‌باره‌ی ئه‌زموونی نوسین و كاری هونه‌ری خۆی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا نیشتمان و ئافره‌ت و مرۆڤدۆستی ئیلهامی نوسینه‌كانی بووه‌.
پاشان تیشكی خسته‌سه‌ر هۆكاری هه‌ڵبژاردن و وه‌رگێڕانی مۆنۆدرامای ( تابلۆكانی ماریا) و رایگه‌یاند " جه‌نگه‌كان كاره‌سات بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌هێنن و قوربانی سه‌ره‌كیش ئافره‌تانن ، هه‌موو ئه‌و تابلۆیانه‌ی ماریا ده‌یانبینێت ئافره‌تانی كوردستان بینیویانه‌. 
‎مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ گفتوگۆ و چه‌ندین پرسیار و سه‌رنجی ئاماده‌بووان و دابه‌شكردنی كتێبی مۆنۆدرامای (تابلۆكانی ماریا) كۆتایی هات.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.