سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نی له شاری ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ له وڵاتی ئه‌رمینیا كه‌وته‌وه و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه زیاتر له 200 كه‌س بۆنه‌ته قوربانی.
ته‌له‌فزیۆنی ئه‌رمینیا بڵاوی كرده‌وه: ته‌قینه‌وه‌كه له كۆگایه‌كی سووته‌مه‌نی له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی خێرای شاری ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ ڕوویداوه.
بڵاویشی كرده‌وه: تا ئێستا ئاگر له كۆگا سووته‌مه‌نییه‌كه به‌رز ده‌بێته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی كوژانه‌وه ئاگره‌كه و ڕزگاركردنی بریندارانن.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه زیاتر له 200 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكدا ڕوویداوه كه ئۆتۆمبێلێكی زۆر له نزیك كۆگاكه بوونه و به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، خه‌ریكی جێهێشتنی شاری ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ بوونه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س له شاره‌كه ئاواره بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.