له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا و پریمه‌رلیگدا یانه‌كانی بارسێلۆنا و مانچێسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
شه‌وی رابردوو، له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی پله‌یكی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سێڵتاڤیگۆ تۆماركرد.
بارسێلۆنا له یارییه‌كه‌دا ڕیمۆنتادای به‌سه‌ر سێڵتاڤیگۆ تۆماركرد به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دووگۆل بۆ سێڵتا.
گۆله‌كانی سێڵتاڤیگۆ له‌رێگای یاریزانان، لارسن و دۆفیکاسەوە له خوله‌كه‌كانی 19 و 76 تۆماركران، گۆله‌كانی بارسێلۆناش له رێگای یاریزانان لیڤاندۆڤسكی دوو گۆل و كانسیلۆ له خوله‌كه‌كانی 81،85،89 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش بارسێلۆنا له‌ئێستادا به 16 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه.
له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له خولی نایابی ئینگلیزیش، شه‌وی رابردوو یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بێرنلی تۆماركرد.
مانچێسته‌ر به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یارییه‌كه بوو، گۆله‌كه‌ش له‌رێگای یاریزان برۆنۆ فێرناندز لە خولەکى 47 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش، له ئێستادا مانچێسته‌ر یونایتد به 9 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.