ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 22ی9ی2023، گه‌ڕێكی دیكه له یارییه‌كان له خوله ناوخۆییه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكرد و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ش یارییه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت.
له ده‌ستپێكی گه‌ری شه‌شه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێشی میوانداری برده‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای میندۆزۆ رۆزا به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش ئینیاكی ویلیامز له خوله‌كی هه‌ژده تۆماری كرد، له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش ئۆهیان سانسیت گۆلی دووه‌می بۆ بلباو تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات ، ئه‌تله‌تیك بلباو چواره‌م بردنه‌وه‌ی نوسیه‌وه‌و به سێزده خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی.
ئالاڤێش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی شه‌ش خاله‌و له‌پله‌ی چوارده‌م دێت .
له ده‌ست پێكی گه‌ری پێنجه‌می خولی یانه‌كانی ئیتالیا هه‌ردوو یانه‌ی سالیرنیتاناو فرۆسینۆنی به تۆما كردنی گۆلێك یه‌كسان بوون.
یاریه‌كه له‌سه‌ر ستادیۆمی ئاریكی به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێكی یاریزان سیمۆنی رۆمانۆلی پێشكه‌وتن كه گۆله‌كه‌ی له خوله‌كی دوازده تۆماری كرد ، حه‌وت خوله‌ك دوای ده‌ستپێكردنی گێمی دووه‌م جۆڤانی كابرال گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ سالیرنیتانا تۆمار كرد‌و یاری گه‌رتنده‌وه خالی سه‌ره‌تاو یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات .
سالیرنیتانا هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه‌و سێیه‌م یاریه یه‌كسان ده‌بێ به سێ خال له پله‌ی هه‌ژده‌می ریزبه‌ندی دێت ، فرۆسینۆنیش دووه‌م یاریه یه‌كسان ده‌بێ و به هه‌شت خال له پله‌ی پێنجه‌م دێت .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ری خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی لیتشی میوانداری یانه‌ی جه‌نه‌وای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر ، ستادیۆمی ڤیا دل ماری هه‌ردوو یانه‌كه‌ی كۆكرده‌وه.
له خوله‌كی سی و شه‌ش ئارۆن مارتین یاریزانی جه‌نه‌وا به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌هۆیه‌وه میوانه‌كان یاریه‌كه‌یان به ده یاریزان ته‌واو كرد.
له خوله‌كی هه‌شتاو سێ ریمی ئۆدین تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی میوانداره‌كان تۆمار كرد‌و لیتشی سێیه‌م برنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاله‌كانی له پله‌ی دووه‌م بۆ یازده خال به‌رزكرده‌وه ، جه‌نه‌واش تووشی سێیه‌م دۆراندن هات به چوار خال له پله‌ی چوارده‌می ریزبه‌ندی دێت .
له ده‌ستپێگی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی یانه‌كای ئه‌لمانیا یانه‌ی شتوتگارت له ناو یاریگای خۆی و به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی دارمشتاتی میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی سێزده دان ئه‌كسێل زاگادۆ یاریزانی شتوتگارت به‌هه‌ڵه گۆلێكی له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و دارمشتاتی له‌یاریه‌كه پێشخست ، له خوه‌كی بیست و دوو ئینزۆ میلۆت به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی بۆ میوانداره‌كان یه‌كسان كرده‌وه .
له خوله‌كی سی‌و دوو سێرهۆ گیراسی گۆلی دووه‌می بۆ شتوتگارت تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌شی له گێمی یه‌كه‌م پێشخست ، له دوا خوله‌كی یاری هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له سوودی شتوتگارت كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش چواره‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناو بوو خاوه‌نی دوازده خال و له پله‌ی یازده‌م دێت . دارمشتات چواره‌م یاریه تووشی دۆراندن ده‌بێت خاوه‌نی تاكه خالێكه و له پله‌ی هه‌ژده‌مین و كۆتایی رزبه‌ندی بۆندس لیگا دێت .
له میانی گه‌ری شه‌شه‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نساو له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا یانه‌ی نیس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی مۆناكۆی میوانداری به‌ده‌ستهێناو پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه كرد.
یاریه‌كه له سه‌ر یاریگای لویسی دووه‌م له میرنشینی مۆناكۆ به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه به‌لام هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا.
له گێمی دووه‌م و له دوا خوله‌كی یاری جیریمی بۆتا تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد‌و یانه‌ی نیس سێیه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناو به كۆكردنه‌وه‌ی دوازده خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و یانه‌ی مۆناكۆش تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات و به یازده خال له پله‌ی دووه‌م مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.