شه‌وی رابردوو، دووه‌م رۆژی یارییه‌كان له‌گه‌ڕی یه‌كه‌م له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌چوو.
له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌دا، هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌رمیلان و ریاڵ سۆسیداد رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
یاری نێوان هه‌ردوو یانه به یه‌كسانبوون به ئه‌نجامی گۆلێك بۆ هه‌ردوو به كۆتا هات.
گۆله‌كه‌ی ڕیاڵ سۆسیداد له‌لایه‌ن یاریزان میندێز له خوله‌كی چواری تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی ئینته‌رمیلانیش له‌رێگای یاریزان لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکى 87 تۆماركرا.
به‌م شێوه‌یه هه‌ردوو یانه بوونه خاوه‌نی خاڵێك له یانه‌كه‌دا.
هه‌ر له میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی ئاڕسناڵ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ئایندهۆڤنى هۆڵندى تۆماركرد.
ئارسناڵ براوه‌ی یارییه‌كه بوو به ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كانی یانه ئینگلیزییه‌كه له‌رێگای یاریزانان، ساکا ، تروسارد ، خیسیۆ ، ئۆدیگارد لە خولەکەکانى 8 ، 20 ، 38 ، 70 تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ئارسناڵ سه‌ركه‌وتووبوو له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه و له‌یه‌كه‌م یارییدا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
له یارییه‌كی دیكه‌ی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا، له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بایرن میونشن سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد تۆماركرد، یاری به ئه‌نجانی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به سێ گۆل بۆ مانچێسته‌ر به كۆتا هات.
چوار گۆڵەکەى بایرن له رێگای یاریزانان، سانێ ، گنابرى ، هارى کین ، ماتیس تێل لە خولەکەکانى 28 و 32 و 54 و 91 ، سێ گۆڵەکەى مانچێسته‌ر یونایتد، له رێگای یاریزانان هۆیلەند، کاسمیرۆ دوو گۆڵ لە خولەکەکانى 49، 88، 94 تۆماركران.
ئارسناڵیش له كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتووبوو له به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه له‌یه‌كه‌م یارییدا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
له یارییه‌كی دیكه‌یدا ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر یونیۆن به‌رلینی ئه‌ڵمانی تۆماركرد.
ڕیاڵ مه‌درید له میوانداری كردنی یانه ئه‌ڵمانییه‌كه توانی براوه‌بێت به ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر، گۆله‌كه‌ش له رێگای یاریزانی بێلینگهام له خوله‌كی 90ی تایمی دووه‌می یارییه‌كه تۆماركرا.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ڕیاڵ توانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی خۆی تۆماربكات له ده‌ستپێكی یارییهكانییدا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه به‌م شێوه‌یه بوو:
سێڤییا 1-1 لانس
سپۆرتینگ براگا1 – 2ناپۆلی
بێنفیكا 0- 2رێدبۆڵ سالزبۆرگ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.