ئهمڕۆ وەرزی 2023-2024ی خولی یۆرۆپا لیگ بۆ تۆپی پێ (UEFA Europa League)دەست پێ دەکات.
لە خولی یۆرۆپا لیگ کە بە دووھەم خولی گرنگ لەسەر ئاستی پاڵەوانێتییەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ ھەژمار دەکرێت، ئهمڕۆ پێنجشهم 21ی9ی2023، 16 یاری ئەنجام دەدرێن.
لە پاڵەوانێتییەکەدا، 32 یانە کە بەسەر ھەشت گرووپدا دابەشبوون، ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و یەکەمی گرووپەکانیش ڕاستەوخۆ بۆ قۆناغی 16 پاڵەوانێتییەکەدا سەردەکەون، ھەروەھا دووھەمی گرووپەکانیش لە دوای یارییەکانی (play-off) لەگەڵ سێیەمی سەر ئاستی گرووپەکانی خولی پاڵەوانێتیەکەدا، ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
یاری کۆتایی خولی یۆرۆپا لیگ لە ڕێکەوتی 22ی ئایاری 2024دا لە یاریگای ئاڤیڤا لە شاری دوبلین'ی ئیرلاند ئەنجام دەدرێت.
ئهمڕۆ پێنجشەممە بە کاتی ھەولێر، گەڕی یەکەم یارییەکانی گرووپەکان لە خولی یۆرۆپا لیگ ئەنجام دەدرێن کە بەو شێوە دەبن:
یونیۆن ساینت (بەلجیکا) - تۆلۆس (فەڕەنسا) 7:45 خولەکی ئێواره
لاسک (نەمسا) - لیڤەرپول (ئینگلتەرا) 7:45 خولەکی ئێواره
رێنێس (فەڕەنسا) - مەککابی (ئیسرائیل) 7:45 خولەکی ئێواره
پاناتینایکۆس (یۆنان) - ڤیاڕیاڵ (ئیسپانیا) 7:45 خولەکی ئێواره
سەرڤەتە (سویسرا) - سلاڤیا پراگ (چیک) 7:45 خولەکی ئێواره
شێریف (مۆڵدۆڤا) - رۆما (ئیتاڵیا) 7:45 خولەکی ئێواره
بایرلێڤەکۆزن (ئەڵمانیا) - ھاکەن (سوید) 7:45 خولەکی ئێواره
قەرەباغ (ئازەربایجان) - مۆلدا (نەرویج) 7:45 خولەکی ئێواره
وێستھام یونایتد (ئینگلتەرا) - باکا تۆپۆلا (سربیا)10:00 شهو
ئۆلۆمپیاکۆس (یۆنان) - فرایبورگ (ئەلمانیا) 10:00 شهو
ئاژاکس (ھۆڵەندا) - ئۆلمپیک مارسێلیا (فڕەنسا) 10:00 شهو
بریگتۆن (ئینگلتەرا) - AEK (یۆنان) 10:00 شهو
سپارتا پراگ (چیک) - ئاریس لیماسۆل (قوبرس) 10:00 شهو
رێنجەرس (سکۆتلەندا) ریال بێتیس (ئیسپانیا) 10:00 شهو
ئاتالانتا (ئیتاڵیا) - راکۆڤ (پۆلۆنیا) 10:00 شهو
شترۆم گاز (نەمسا) سپۆرتینگ لیزبون (پورتوگال) 10:00 شهو
ئهمڕۆ یارییەکانی خولی یۆرۆپا لیگ دەست پێ دەکەن و خشتهی یارییهكان بهم شێوهیه بهرێوهدهچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.