Erbil 20°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 17:32

پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر یونیۆن بەرلین له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌م له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ڕیاڵ مه‌درید یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌دا له‌به‌رامبه‌ر یونیۆن بەرلین ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی9ی2023، له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌م له‌ وه‌رزی نوێی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا 2023- 2024، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانییدا میوانداری یونیۆن به‌رلین ده‌كات. 
یارییه‌كه‌ كاتژمێر 10 ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت، سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان له‌ مه‌درید بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ڕیاڵ مه‌درید به‌م پێكهاته‌یه‌ رووبه‌رووی یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ ببێته‌وه‌: 
گۆڵپارێز: کیپا.
بەرگریكاران: ڤاسکێز، ڕودیگەر، ئالابا، فێران گارسیا.
ناوەڕاست: مۆدریچ، تچۆامینی، کاماڤینگا، بێلینگهام.
هێرشبەران: خۆسێلۆ، ڕۆدریگۆ.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.