جەلعاد ئەردان ،نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان، دوای ئەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران لە هۆڵی كۆبوونەوەی گشتیی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی دەستیكرد بە پێشكەشكردنی وتارەكەی، وێنەیەكی ژیانی ئەمینی بەرزكردەوە كە لەسەری نووسرابوو "ژنانی ئێران شایستەی ئازادین".
دوای ئەوەش كە جەلعاد ئەردان لە هۆڵەكە دەركرا، بەخێرایی پۆستێكی لە ئەكاونتی خۆیدا لەسەر پلاتفۆرمی“X” تویتەری پێشوو بڵاوكردەوە، كە تێیدا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ئیدانەكردوو سەرۆك كۆماری ئێرانیشی بە بكوژێكی خراپەكار وەسف كرد .
ئەردان ڕوونیشی كردەوە كە هۆڵی كۆبوونەوەی گشتی بەجێهێشتووە ،بۆ ئەوەی هەموو لایەك دڵنیا بكاتەوە كە ئیسرائیل لەگەڵ گەلی ئێران وەستاوە.
ڤیدیۆ.. لەكاتی وتارەكەی سەرۆكی ئێران نوێنەری ئیسرائیل وێنەی ژینا ئەمینی بەرزكردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.