Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:39

باندێكی دزینی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران دەستگیركران

کوردستان TV
100%

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلولی 2023 رایگەیاند: دوای پێگەیشتنی زانیاریی هەواڵگری دروست و گلەیی لە بوونی دزینی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لە پارێزگای بابل، مەفرەزەكانی دەزگاكەمان دەستیان كرد بە چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی گەڕان و لێكۆڵینەوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەوانەی لەپشت ئەو كارە ساختەدا بوون.
 هەروەها دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت: لە ئۆپەراسێونێكدا هێزەكانمان توانیان تۆڕێك لە كە لە نۆ تۆمەتبار پێك هاتبوون ،دەستگیربكەن كە مووچەی ئەو كەسانەیان دەدزی كە كارتی ئەلیكتڕۆنیان هەبوو .
روونیشیكردەوە، باندەكە ئامرازی جۆراوجۆریان بۆ فێڵكردن لە قوربانییەكان بەكارهێناوەو لە ڕێگەی یەكێك لە فرۆشگاكانی كی كاردەوە، قەناعەتیان بە قوربانییەكان  هێناوە كە پێشینەی بانكیان بۆ وەردەگرن، و دوای وەرگرتنی كارت و كۆدە نهێنییەكانیش لێیان، پڕۆسەی دزیكردنەكەیان ئەنجام داوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق  دەشڵێت: تۆمەتبارەكان لەكاتی دەستگیركردنیان، ئامێری ATM و پرینتەر و تەلەفۆن و سیمكارتیان پێبووە و بۆ ئەنجامدانی دزییەكە بەكاریان هێناوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.