ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له كوردستانی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركران.
حەوت هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی مێهران ساعدی، سیروان حەسەنی و محەممەد غەفوورینژاد، خەڵکی شاری سەقز، بێهروز گوڵنەما، خەڵکی شاری سنە، سامان خالیدیان، خەڵکی شاری دیواندەرە، هاوڕێ خاڕەزم خەڵکی شاری شنۆ و هەروەها مەهدی فەیزی، خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند:. رۆژی یه‌كشه‌م 17ی9ی2023، سامان خالیدیان، خەڵکی گوندی "نەسارە"ی سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە ده‌ستگیركراوه.
هەروەها ڕۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش له‌م هه‌فته‌یه‌دا، محەممەد غەفورینژاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ تاران پاش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركراوه.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتی دەستگیركردنیاندا بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردووەتە سەری ئەو هاووڵاتییە و لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلێدا بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤدا هاتووه، رۆژی شه‌ممه 15ی9ی2023، مێهران ساعدی، تەمەن29 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە شەقامێکی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هاوکات سیروان حەسەنی، تەمەن 40 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە شەقامی "شەهرەکی دانشگاە" (شارۆچکەی زانکۆ) لەو شارە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزەئهمنییهكانهوه ده‌ستگیركراوه.
هه‌ر له رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، بێهروز گوڵنەما، تەمەن44 ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لە شەقامێکی ئەو شارە، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه، دوای ده‌ستگیركرانی ئه‌م هاووڵاتییه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه،ئەو هێزانە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبیلەکەشیدا گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه، هه‌ر له رۆژی یه‌كشه‌مدا 17ی9ی2023، هاوڕێ خاڕەزم خەڵکی گوندی "خانلەر"ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.