له یاریه‌كانی خولی ئیتاڵیا و له‌و وڵاته‌ش یاریه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می خوله‌كه به‌رێوه‌چوون، له یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم ، یانه‌ی یۆڤنتۆس به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی لازیۆی میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی 10 دۆشان فلاهۆڤیتچ گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی توماركرد، فیدریكۆ كێزا دووه‌م گۆڵێ له خوله‌كی 26 بۆ یۆڤنتۆس به‌ده‌ستهێنا و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌مدا و له خوله‌كی 64 یاریزان لۆیس ئه‌لبێرتۆ گۆڵی یه‌كه‌می لازیۆ توماركردو جیاوازی بۆ گۆلێك كه‌مكرده‌وه ، به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی سێ خولهك دۆشان فلاهۆڤیتچ گه‌ڕایه‌وه گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و یاریش به‌م ئه‌نجامه به‌سه‌ركه‌وتنی یۆڤنتۆس به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێك ته‌واوبوو.
به‌م سه‌ركه‌وتنه یۆڤنتۆس كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه بۆ ده خاڵ به‌رزكرده‌وه و لازیۆش له‌كۆی چوار یاری ته‌نها سێ خاڵی هه‌ی له‌پله‌ی سیانزدهمدایه.
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گه‌ری خولی یانه‌كانی ئیتالیا‌و له یاری دێربی تووره‌ی شاری میلان ، یانه‌ی ئینته‌ر میلان میوانداری یانه‌ی میلانی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای جۆزیبی میاتزا بهرێو چوو ، له‌گه‌ل ده‌ستپێكی یاری و له خوله‌كی پێنج هنریك موختاریان گۆلی یه‌كه‌می له سوودی میوانداره‌كان به‌ده‌ستهێنا ، له خوله‌كی سی‌و هه‌شت ماركۆس توڕام ئینته‌ر میلانی كرده خاوه‌نی گۆلی دووه‌م ، گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله ته‌واو بوو ، له خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت رافائیل لیاو گۆلێكی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و جیاوازیهكهشی بۆ یه‌ك گۆل كه‌م كرده‌وه ، له خوله‌كی شهستو نۆ هنریك موختاریان گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می نیاتزۆری تۆمار كرد ، ده خولهك دواتر هاكان كالهانگۆلۆ سوودی له لێدانێكی سزا وه‌رگرت و گۆلی چواره‌می بۆ ئینته‌ر میلان تۆماركرد.
له دوا خوله‌كی یاریش داڤید فرانس گۆلی پێنجه‌می تۆمار كرد‌و ئینته‌ر میلان چواره‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی بۆ دوازده خال به‌رزكرده‌وه ، میلانیش تووشی یه‌كه‌م دۆراندن بوو خاوه‌نی نۆ خاله‌و له پله‌ی سێیه‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.