Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:08

ئەمریكا بانكە نێودەوڵەتییەكان ئاگادار دەكاتەوە كە 6 ملیار دۆلار حەواڵەی ئێران بكەن

کوردستان TV
100%

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بانكە نێودەوڵەتییەكانی ئاگادار كردەوە، لەوەی شەش ملیار دۆلار لە ڕێگای قەتەرەوە حەواڵەی ئێران بكەن كە پێشتر بەھۆی سزاكانی واشنتۆنەوە بۆ سەر تاران كە لە كۆریای باشوور بلۆككراون.
ئاژانسی ھەواڵیی بلۆمبێرگ كۆپییەكی لەو ئاگاداركرانەوەی كە لە وەزارتی دەرەوەی ئەمریكا بەدەستی گەیشتووە بڵاوكردەوەو و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەنتۆنی بلینكن ئەوەی بۆ كۆنگرێس دووپات كردووەتەوە، ئەو شەش ملیار دۆلارە لە ھەژمارە بانكییەكان لە قەتەردا، دەمێننەوە و تەنھا ڕێگا بە ئێران دەدرێت بۆ بازرگانی مرۆیی خەرجی بكات.
پێشتر ئەمریكا لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكان لەگەڵ ئێران، ڕێگای دا شەش ملیار دۆلار لە داھاتە نەوتییەكانی ئێران كە لە دەرەوە بلۆككراون حەواڵەی تاران بكرێت.
ئەو ئاگادارییەی كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، ڕێگە بە بانكەكانی ئەڵمانیا، ئێرلاند، قەتەر، كۆریای باشوور و سویسرا دەدات كە شەش ملیار دۆلار لە پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە كۆریای باشوورەوە حەواڵەی تاران بكەن.
ڕۆژی دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیاندبوو كە پێشبینی دەكەن، لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكان لەگەڵ ئەمریكا، شەش ملیار دۆلار لە پارە بلۆككراوەكانی لە كۆریای باشوور، حەواڵەی تاران بكرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.