كۆمپانیای ئەپڵ خۆی ئامادە دەكات بۆ نمایشكردنی بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی “ئایفۆن 15”، چونكە 12ی ئەیلولی وەك وادەی پێشكەشكردنی بەرهەمە نوێیەكەی دیاریكردووە.
كۆمپانیاكە فشارێكی زۆری لەگەڵ خستنەبازاڕی ئەم وەشانەی ئایفۆن لەسەرە ، بەو پێیەی فرۆشی بۆ ماوەی سێ چارەكی یەك لە دوای یەك دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
پێشبینیش دەكرێت پارچەكانی ئایفۆن 15 بەهێزتربێت لە هەر مۆبایلێكی دیكە كە لەلایەن كۆمپانیا ڕكابەرەكانی وەك “سامسۆنگ”، “گوگڵ” یان “هواوی” بەرهەم دەهێنرێت.
پێشتر مارك گورمان، ڕۆژنامەنووسی گۆڤاری بلومبێرگ و یەكێك لە سەرچاوە باوەڕپێكراوەكان سەبارەت بە هەواڵەكانی ئەپڵ، لەم دواییانەدا ڕایگەیاندبوو، لە زنجیرەی ئایفۆن 15 دا كە كۆمپانیاكە كاری بۆ دەكات ، گۆڕینی پڕۆ ماكسە بە مۆبایلی Ultra.
ئایفۆن 15 نمایش دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.