Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 11:34

ئارسناڵ گرێبەستی نیکۆلاس پیپی یاریزانی پێشووی هەڵوەشاندەوە

کوردستان TV
100%


یانه‌ی ئارسناڵ گرێبەستی نیکۆلاس پیپی یاریزانی پێشووی هەڵوەشاندەوە و ڕێگەی بەو یاریزانەدا له‌میركاتۆی هاوینه‌ بێ به‌رامبه‌ر بروات، ئارسناڵ لە ساڵی دوو هه‌زارو نۆزده‌ له‌به‌رامبه‌ر بری نه‌وه‌د ملیۆن پیپی یاریزنی یانه‌ی لێلی فه‌ره‌نسی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی خۆی، به‌ڵام ناوبراو نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ تۆپچیه‌كانی له‌نده‌ن خۆی بگونجێنێت، بۆیه‌ له‌ئێستادا ئه‌و یانه‌ ئینگلیزیه بێ به‌رامبه‌ر ده‌ست به‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ ده‌بێت، به‌پێی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان پیپی نزیكه‌ له‌په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی ترابزۆن سپۆرتی توركی .
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌گه‌رچی پیپی به‌سەرەتایەکی باش لەگه‌ڵ یانەی ئارسناڵ بە سەرکردایەتی ئونای ئیمری ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئارسناڵ دەستپێکرد، بەڵام دواتر له‌گه‌ڵ مایکل ئارتێتا ڕاهێنەری تۆپیچیه‌كان دووچاری گرفتی گونجاندن بوو، پیپی لە مانگی تشرینی یەکەمی دووهه‌زارو بیست و یه‌كه‌وه‌ به‌شداری هیچ یارییەکی لە خولی ئینگلیزی نەکردووە، چونكه‌ ناوبراو وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی نیسی فه‌ره‌نسی ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی بۆنده‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ماوه‌، به‌ڵام ئه‌رسناڵ ده‌ست به‌رداری بوو.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.