ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لویس دی لا فوینتێ ڕایگەیاند، هه‌ردوو یاریزان مارکۆ ئاسینسیۆ و دانی ئالۆمۆ بەهۆی پێکانەوە لە کەمپی ئیل ماتادۆر دوورخرانەوە، ئەو دوو یاریزانە بەشدارییان له‌یاری رابردووی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیا كرد كه بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک براوه‌بوو.
سبه‌ی سێشه‌ممه12ی9ی2023، ئیسپانیا له‌یاری پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی دوو هه‌زارو بیست و چوار رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی قوبرس ده‌بێته‌وه.
لای خۆیه‌وه لویس دی لا فوینتێ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دووپاتیكرده‌وه، ڤێران تۆرێسی هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا و جێرمیا پینۆی ناوەڕاستکاری یانه‌ی ڤیاریال، بۆ شوێنی هه‌ردوو یاریزان مارکۆ ئاسینسیۆ و دانی ئالۆمۆ باكهێشت كراون، چونكه ئه‌و دوو یاریزانه دووچاری پێكان هاتوون، ئیسپانیا لە کۆمەڵەی یەکەم ئیسپانیا بەكۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له‌خانه‌ی دووه‌م دێت دوای سكۆتله‌ندای پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌پازده خاڵ، له‌به‌رامبه‌ردا قوبرس هیچ خاڵی نیه و له‌كۆتا خانه‌ی ریزبه‌ندیه.
راهێنه‌ری ئیسپانیا: مارکۆ ئاسینسیۆ و دانی ئالۆمۆ بەهۆی پێکانەوە لە کەمپی ئیل ماتادۆر دوورخرانەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.