ئەنتۆنی یاریزانی باڵی یانەی مانچستەر یونایتد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی بەڕازیل تۆمەتەکانی بە سووکایەتیکردن بەخۆشەویستەکەی ڕەتکردەوە.
ئهنتۆنی له لێدوانێكی بۆ كهناڵی ئێس بی تی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و وتی خۆشەویستە پێشووەکەی "درۆی بۆ ئهو دروستکردووە.
کچە هاوڕێی پێشووی ئەنتۆنی لە 20 ئایاردا بە تۆمەتی توندوتیژی خێزانی ڕاپۆرتی بۆ پۆلیس داوە، ئەو تۆمەتانەی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا ڕەتیکردەوە.
هەڵبژاردەی بەرازیل ئەو یاریزانەی لە پێکهاتەکەی دوورخستەوە بۆ دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال دوای ئەوەی میدیاکانی بەڕازیل وردەکاری ئەو تۆمەتانەیان بڵاوکردەوە.
هەروەها یانەی مانچستەر یونایتد بۆ یەکەمجار قسەی لەسەر تۆمەتەکانی توندوتیژی خێزانی لە دژی ئەنتۆنی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان بابەتەکە بە جددی وەردەگرن.
شهیتانه سوورهكان ئاماژەی بەوە نەکردووە کە هێرشبەرەکە له یاریهكانی داهاتووی تیپهكه ئامادە دەبێت یان نا، دوای ئەوەی لە دوو یاری پاڵاوتنی داهاتووی هەڵبژاردەکەی بۆ مۆندیال دوور خرایهوه .
ئەنتۆنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکان تۆمەتەکانی بە سووکایەتیکردن بەخۆشەویستەکەی ڕەتکردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.