له یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ژاپۆن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا تۆماركركرد.
شه‌وی رابردوو، له یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه، له یارییه‌كه‌شدا ژاپۆن براوه‌ی یارییه‌كه‌بوو به‌ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك بۆ ئه‌ڵمانیا.
چوار گۆله‌كه‌ی ژاپۆن له‌رێگای هه‌ریه‌ك له یاریزانان، جۆنیا ئیتۆئەیاسى یۆیدا ، تاکۆما ئاسانۆ ئۆتاناکا، لە خولەکەکانى 11 ، 22 ، 90 ، 92 تۆماركران، تاکە گۆڵەکەى ئەڵمانیاش له خوله‌كی 19 له‌رێگای یاریزان لیرۆى سانى تۆماركرا.
له گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌كان بۆ گه‌یشتن به یۆرۆی 2024 هه‌ردوو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و مه‌سه‌دۆنیا باكوور رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه.
یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش به یه‌كسانبوون به ئه‌نجامی گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات.
گۆله‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌خوله‌كی 47 له‌رێگای یاریزان ئیمۆبیلى تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی مه‌سه‌دۆنیای باكووریش له خوله‌كی 81 له‌رێگای یاریزان ئینیس بیردهى لە خولەکى 81 تۆماركرا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له ئێستای ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به پێنج خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.