لاوێكی كورد له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له گرتوخانه‌كان له كوردستانی ئێران گیانی له ده‌ستدا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، رۆژی 8ی9ی2023، هاووڵاتییەکی كورد بە ناوی پوویا بابایی، تەمەن 26 سال خەڵکی گوندی "پیرباوە"ی سەر بە شاری جوانڕۆ و دانیشتووی ئەو شارە، دوای هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستگیركرانی لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان، بەهۆی ئەوەی کە له گرتوخانه‌دا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا زیان به مێشكی و بڕبڕاگەی پشتی كه‌وتووه، به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌رێكخراوه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئەو لاوە کاسبکارە کوردە هه‌فتەی ڕابردوو لە نزیک شاری حومەیل لە پارێزگای کرماشان، لە کاتێکدا کە بەبێ هیچ جۆرە بارێک بەرەو شارەکانی باشووری ئێران دەچوو، لە ناوڕێگەدا هێزە ئه‌منییه‌كان تەقەیان لە تایەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە کردووە و پاش ڕاگیرانی ناوبراو بە شێوەیەکی نامرۆڤانە، دەستگیریان کردووە و سەرەڕای ئەوەش بە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان داوە کە بەم هۆیەوە زیان به مێشكی گه‌یشتووه و هەروەها بڕبڕاگەەی پشتیشی شکاوە، دواتر هه‌ر له نێو گرتوخانه‌دا به‌م هۆکارانەوە گیانی لەدەست داوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هه‌نگاودا هاتووه، دوای گیان له ده‌ستدانی پوویا بابایی لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه، هاوژینی ئەو هاووڵاتییە کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە، تووشی دەمارەهێدمە (حملە عصبی) بووە و ئێستاش لە نەخۆشخانە و لەژێر چاوەدێریی چڕوپڕی پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستیی ناوبرا ناجێگیره.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا هاتووه، بەپێی زانیارییەکانمان ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری جوانڕۆ گوشاری خستووەتە سەر بنەماڵەی بابایی کە نابێت لە مزگەوت پرسە بەڕێوە ببەن. هەروەها هەڕەشەی ئەوەشیان لەو بنەماڵەیە کردووە کە نابێت هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان لە ڕاگەیاندن بڵاو بکرێتەوە.
لاوێكی كورد له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له گرتوخانه‌دا گیانی له ده‌ستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.