لەیاریەكی گەری پێنجەمی قۆناغی كۆمەلەكان، بۆ گەیشتن بەجامی نەتەوەكانی ئەوروپای دوو هەزارو بیست و چوار، هەلبژاردەی ئۆكرانیا لەیاریەكی كۆمەلەی سێیەم، كاتژمێر حەوتی سەر لەئێوارەی ئهمرۆ شەممە9ی9ی2023، میوانداری هەلبژاردەی ئینگلتەرا دەكا.
بەر لەبەرێوەچوونی ئەو یاریە، ئینگلتەرا بەدوازدە خاڵ لەپێشەنگی كۆمەڵەكە دێت، ئۆكرانیا شەش خالی هەیە و لەخانەی دووەمە، بەڵام ئۆكرانیا یاریەكی كەمتر ئەنجام داوە، پێشبینی دەكرێت یاریەكی بەهێز لەنێوان هەردوولا بەرێوەبچێت، چونكە ئینگلتەرا هەول دەدات هەرزوو بلیتی ئەو كۆمەلەیە بۆ بەرژەوەندی خۆی یەكلابكاتەوە، لەبەرامبەردا ئۆكرانیا نایەوێت بەئاسانی پێگەی خۆی و خالی دیكە لەدەست بدات، هەردوو هەڵبژاردە دوایین یەكەی مەشق و راهێنانیان ئەنجام داوە لەپێناو پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لەنێو یاریگا.
هەر سەبارەت بەیاری قۆناغی گرووپەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بەیۆرۆی دوو هەزارو بیست و چوار، هەلبژاردەی مەكەدۆنیای باكوور لەكۆمەلەی سێیەم میوانداری هەڵبژاردەی ئیتالیا دەكات.
بەر لەبەرێوەچوونی ئەم گەرە ئیتالیا دوو یاری ئەنجام داوە و خاوەن سێ خاڵە، مەكەدۆنیای باكوور لەسێ یاری سێ خالی هەیە، ئەو هەڵبژاردەیە لەخانەی چوارەمی ریزبەندی گرووپەكەی دێت، شەری هەردوو هەلبژاردە بۆ سێ خالی یاریەكەیە، چونكە مەكەدۆنیای باكوور هەوڵ دەدات بەسوود وەرگرتن لەیاریگا و هاندەرانی براوە بێت.
لەبەرامبەردا ئیتالیا بەهۆی دابرانی لەدوو جامی جیهانی رابردوو، نایەوێـت لەیۆرۆی داببرێت، بەڵكو هەوڵ دەدات جارێكی دیكە بگەرێتەوە نێو ركابەری پاڵەوانیتە گەورەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.