له میانی یاریه‌كانی پالاوتنی یۆرۆی 2024 هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به حه‌وت گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له هه‌لبژارده‌ی جۆرجیای میوانداری برده‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یایگای دینامۆ ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی بیست و دوو ئه‌لڤارۆ مۆراتا ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی به‌رووی میوانه‌كان كرده‌وه ، پێنج خوله‌ك دواتر سۆلۆمۆن كڤیلیا گۆلێكی به‌هه‌له له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و ئیسپانیای كرده خاوه‌نی گۆلی دووه‌م .
له خوله‌كی سی و هه‌شت دانی ئۆڵمۆ گۆلی سێیه‌می بۆ ماتادرۆ به‌ده‌ستهێنا ، له خوله‌كی چلیش ئه‌لڤارۆ مۆراتا گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می ئیسپانیای به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ، له‌گه‌ل ده‌ستپێكردنی گێمی دووه‌م جۆرجی شاكڤیتادزی گۆلێكی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی بۆ سێ گۆل كه‌م كرده‌وه ، له خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش مۆراتا گۆلی سێیه‌می خۆی و پێنجه‌می هه‌لبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد‌و بووه هاتریكی یاری ، دوو خوله‌ك دواتر نیكۆ ویلیامز گۆلی چه‌شه‌می به‌ده‌ستهێنا.
لامین یامال وه‌كو بچووكترین یارزان له مێژووی ئیسپانیا ناوی خۆی له ریزی گۆلكاران نوسیه‌ه‌وه‌و له خوله‌كی حه‌فتاو چوار گۆلی حه‌ته‌ومی تۆمار كرد‌و كۆتایی به كه‌رنه‌ڤالی گۆله‌كان هێنا ، ئیسپانیا دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناو به شه‌ش خال له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م دێت ، جۆرجیاش دووه‌م یاریه تووشی دۆراندن ده‌بێت و به چوار خال له پله‌ی چواره‌م دێت .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 هه‌لبژارده‌ی پرتوگال به‌رده‌وامه له سه‌ركه‌وتنه‌كان و له‌م گه‌ره‌ش به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌لبژارده‌ی سلۆڤاكیای میوانداری برده‌وه ، یاریه‌كه له‌شاری براتیسلاڤاو له‌سه‌ر یاریگای تیهێلنی بۆل به‌رێوه چوو .
له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی چل و سێ برۆنۆ فێرناندێز گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد، ئه‌م گۆله‌ش به‌س یوو تاوه‌كو پرتوگال سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه وه‌ربگرێت كه‌ئه‌مه‌ش پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی هه‌لبژارده‌كه بوو به‌ده‌ستی بێنێت و به پازده خال پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی ده‌یه‌می گرتووه ، سلۆڤاكیاش دوای سێ بردنه‌وه‌و یه‌كسان بوونێك تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات خاوه‌نی ده خاله‌و له پله‌ی دووه‌م دێت.
له یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی چواره‌می پالاوتنه‌كانی یۆرۆ، هه‌لبژارده‌ی كرواتیا میوانداری هه‌لبژارده‌ی لاتڤیای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر ،یاریه‌كه له سه‌ر ستادیۆمی ئێج ئێن كه‌ی له‌شاری ریبیكا به‌رێوه چوو.
له‌گه‌ل ده‌ستپێكی یاری و له خلوه‌كی سێ برۆنۆ بیتكۆڤیتش گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد، له خوله‌كی سێزده لۆكا ئیڤانۆسیك گۆلی دووه‌می بۆ كرواتیا به‌ده‌ستهێنا ، له دوا خوله‌كی ئه‌م گێمه‌ش برۆنۆ بیتكۆڤیتش گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می میوانارده‌كانی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
، له خوله‌كی شه‌ست و هه‌شت ئه‌ندریا كراماتیش كرواتیای كرده خاوه‌ن گۆلی چواره‌م ، ئینجا ماریۆ باسالیش له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت گۆلی پێنجه‌می تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو.
كرواتیا دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناو به حه‌وت خال له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌له‌ی چواره‌م دێت ، لاتڤیاش چواره‌م یاریه تووشی دۆراندن ده‌بێت و هیچ خالێكی نیه‌و له پله‌ی پێنجه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی دێت .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌له‌ی چواره‌می پالاوتنه‌كانی یۆرۆ هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی توریكاو ئه‌رمینیا به تۆمار كردنی گۆلێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون ، یاریه‌كه له توركیا‌و له‌سه‌ر یاریگای ئاسكیشهیر به‌رێوه چوو .
له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له خوله‌كی چل‌و نۆ میوانه‌كان بۆ گۆلێكی ئیرتاك داشیان له یاریه‌كه پێشكه‌وتن ، دوو خوله‌ك به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری بیرتۆك یه‌ڵدرم گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی بۆ توركیا تۆمار كر‌و هه‌ر تیپه‌و به خالێكی یاریه‌كه رازی بوون ، به‌مه‌ش توركیا دوای سێ بردنه‌وه تووشی یه‌كه‌م یه‌كسان بوون هات و به ده خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی چواره‌م مایه‌وه ، ئه‌رمینیاش دوای دوو بردنه‌وه‌و دوراندنێك تووشی یه‌كه‌م یه‌كسان بوون هات به حه‌وت خال له پله‌ی سێیه‌م دێت .
له یاریه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌له‌ی ده‌یه‌ممی پالاوتنه‌كانی یۆرۆ هه‌لبژارده‌ی لۆكسنبۆرگ به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له هه‌لبژاره‌ی ئایسلاندای میوانی برده‌وه ، له خوله‌كی نۆ ماكسیم شاتۆ سوودی له لێدانێكی سزا وه‌رگرت و گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد ، كه ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه بوو.
له خوله‌كی حه‌فتا ئیڤاندرۆ سانشێز گۆلی دووه‌می بۆ لۆكسمبۆرگ به‌ده‌ستهێنا ، سێ خوله‌ك دواتر هۆردۆر ماجنسۆنی ئایسله‌ندا به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌هۆیه‌وه میوانه‌كان یاریه‌كه‌یان به ده یاریزان ته‌واو كرد.
له خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت هاكۆن هادرسۆن گۆلێكی بۆ ئایسله‌ندا تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌شی بۆ یه‌ك گۆل كه‌م كرده‌وه ، خوله‌كێك دواتر دانێللی سیناتی گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و یاریش به‌سه‌ركه‌وتنی لۆكسمبۆرگ كۆتایی پێ هات و تیپه‌كه‌ش سێیه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و بووه خاوه‌نی ده خال ، ئایسله‌نداش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و به سێ خال له پله پێنجه‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.