Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:51

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 3 لاوی كورد ده‌ستگیرده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%


 ئێران 3 لاوی كورد ده‌ستگیرده‌كات.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سێ هاووڵاتیی لاو بە ناوەکانی موسلیم حەمدی، تەحسین یووسفی و فەردین سداقەت کە هەرسێکیان خەڵکی شاری "سەلاسی باوەجانی"ی سەر بە پارێزگای کرماشانن، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ده‌ستگیركران.
رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،  له‌هه‌فته‌ی پێشوودا، تەحسین یووسفی، تەمەن 19 ساڵ و فەردین سداقەت، تەمەن 20 ساڵ و موسلیم حەمدی کە هەرسێکیان خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانین، لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیركران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستگیریان كردوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌، ئەو لاوانە دوای دەستگیركرانیان بۆ  ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە نزیک "مەیدان نەوت"ی کرماشان گواستراونەتەوە.
له‌ كۆتاییدا رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، تاوه‌كو كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە ئەو سێ لاوە لە بەردەستدا نییە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.