Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 06:25

یه‌كێتی تۆپی پێی پۆلیڤیا و ئه‌مه‌ریكای باشوور رێكده‌كه‌ون

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی پۆلیڤیا بەهۆی گومانی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌لی و یاری به‌ئه‌نجامی یاریه‌كان، بریاریدا به‌هەڵوەشاندنەوەی هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تی پیشەگەرانی وڵاته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها یه‌كێتی تۆپی پێی پۆلیڤا بریاریدا بۆ ئه‌و ماوه‌ی ماوه‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كی دیكه‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ حه‌ڤده‌ یانه‌ی به‌شداربووی خولی ولاته‌كه‌یان.
له‌كۆبونه‌وه‌ی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی پۆلیڤیا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌ به‌شداربووه‌كان به‌رێوه‌چوو، چوارده‌ یانه‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر راگرتنی هه‌ردوو خول و جام، دوو یانه‌ش رازی نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریه‌ و یانه‌یه‌كش به‌شداری نه‌كرد.
جێگای باسه‌ ئه‌و بریاره‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی پۆلیڤا دوای ئه‌وه‌ هات، یه‌كێتیه‌كه‌ لە داواکاری گشتی ئەو وڵاتە سكاڵای تۆماركرد، چونكه‌ ئه‌وان گومان ده‌كه‌ن ناوبژیوانان و یاریزانان و بەرپرسانی یانەکان دەستیان له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ هەبێت.
 لە ئێستادا یه‌كێتی تۆپی پێی پۆلیڤیا بەنیازە لەگەڵ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور قسە بکات سەبارەت بە ڕێکخستنی پێشبڕکێیەکی خێرا تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تیه‌ راگیراوه‌كان.  


                                                  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.