شه‌وی رابردوو، له‌میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی خوله ناوخۆییه‌كانی ئه‌وروپا و خولی ئه‌مریكی، چه‌ندین یاری به‌هێز به‌رێوه‌چوو به‌م شێوه‌یه:
له‌به‌هێزترین یاری هه‌فته‌ی چواره‌می خولی ئینگلته‌را و له ناو یاریگای ئیمارات یانه‌ی ئارسناڵ میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتدی كرد و یاییه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه،.
هه‌رله‌سه‌ره‌تایی یارییه‌كه یانه‌ی ئارسناڵ هه‌وڵی تۆماركردنی گۆڵی ده‌دا به‌ڵام له‌هێرشێكی هه‌ڵگه‌راوه له خوله‌كی بیست و حه‌وت ماركۆس راشفۆرد یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتدی پێش خست . ته‌نها دوای یه‌ك خوله‌ك مارتن ئۆدیگارد گۆڵی یه‌كسنی بۆ یانه‌ی ئارسناڵ تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا ته‌واو بوو .
له‌گێمی دووه‌م یانه‌ی ئارسناڵ باڵاده‌ستی به‌سه‌ر یاریگادا هه‌بوو، له كاتی زیاتكراودا توانی له رێگای یاریزانان دیكلاین رایس و گابرێل خیسۆس ده‌ه گۆڵ تۆمار بكه‌ن و یانه‌ی ئارسناڵ سێ خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
یانەى بارسلۆنا بە زەحمەت توانی به‌ربه‌ستی یانەى ئۆساسۆنا ببرێ.
لە یارییەکانى هەفتەى چواره‌می خولی ئیسپانیا یانه‌ی بارسیلۆنا بووه میوانی یانه‌ی ئۆساسۆنا ،له‌گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی بارسیلۆنا ده‌یویست زوو گۆڵ تۆمار بكات به‌ڵام له‌كۆتا ساته‌كانی گێمی یه‌كه‌م به‌رگریكار كۆندی یانه‌ی بارسیلۆنای پێشخت به‌ڵام له‌گێمی دووه‌م یانه‌ی ئۆساسۆنا توانی یاریگا كۆنترۆڵ بكات و چه‌ندین هێرشی برده‌سه‌ر گۆڵی یانه‌ی بارسیلۆنا ئه‌وه بووه له خوله‌كی حه فتا و شه‌ش یاریزان ئه‌ڤێلا تۆانی ئه‌نجامی یاییه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه ، به‌ڵام له‌خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش یاریزان لیڤاندۆڤسكی به‌لێدانی سزا توانی گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی بارسیلۆنا تۆمار بكات و یارییه‌كه به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به گۆڵێك بۆ یانه‌ی به‌رسلۆنا ته‌واو بێت .
بەم بردنەوەیە خاڵەکانی یانه‌ی بارسیلۆنا بووە 10 خاڵ و له پله‌ی سێهه‌می خولی ئیسپانیا دێت
له خولی ئه‌مریكاش،لیۆنێل میسی جارێكی تر رابه‌رایه‌تی یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی كرد بۆ سه‌ركه‌وتن له خولی ئه‌مه‌ریكا ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی توانی له پاڵه‌وانی خولی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئه‌نجلوس بباته‌وه به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به گۆڵێك .
له گێمی یه‌كه‌م كاتێك یاریزان فاكۆندۆ فاریاس له خوله‌كی چوارده ئینته‌ر مه‌یامی پێشخست گێمی یه‌كه‌م به م ئه‌نجامه كۆتایی هات ، له‌گێمی دووه‌م لیۆنێل میسی توانی به دوو ئه‌سیستی جوان بۆ یاریزانان جۆردی ئه‌لبا و كامپانا له خوله‌كه‌كانی په‌نجا و یه‌ك و هه‌شتاو سێ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی به سێ گۆڵ پێشخست و تاكه گۆڵی یانه‌ی لۆس ئه‌نجلوس له خوله‌كی نه‌وه‌ت له‌رێگای هولینگسهاد تۆمار كرد ، یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی بۆ جاری یانزه‌هه‌مین به‌سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل میسی سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كات .
له‌هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی ئیتاڵیاش یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌سه‌ر یاریگای سانسیرۆ میوانداری یانه‌ی فیۆرنتینا كرد‌و یارییه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌ده‌وه
هه‌رله‌سه‌ره‌تایی یارییه‌كه یاریزانانی یانه‌ی ئینته‌ر به‌هێرش بردن ده‌ستیان پێكرد ئه‌وه بوو له خوله‌كی 23 ماركۆ تورام گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی ئینته‌ر تۆمار كرد و ئه‌م گێمه به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو.
له‌گێمی دووه‌م یانه‌ی ئینته‌ر زیاتر كۆنترۆڵی یارییه‌كه‌یان كرد و توانیان سێ گۆڵ له‌رێگای یاریزانان لاوتارۆ مارتێنێز دوو گۆڵ و هاكان كالهانگولۆ له خوله‌كه‌كانی په‌نجا و سێ و په‌نجا و هه‌شت و حه‌فتاو سێ ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌نه چوار گۆڵ و یارییه‌كه به‌و ئه‌و ئه‌نجامه كۆتایی پێبهێنن .
یانه‌ی ئینته‌ر میلان به‌كۆكردنه‌وه 9 خاڵ له‌سه‌روی لیستی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا دێت.
هه‌ر لە یارییەکانى هەفتەى سێی خولى ئیتاڵێا، یانەى یۆڤانتۆس بووە میوانى ئیمپۆلى ، یارییەکە به‌دوو گۆڵی بێبه‌رامبه ر لە سودى یۆڤانتۆس کۆتاییهات.
له‌گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی یۆڤنتۆس توانی له رێگای یاریزان دانیلۆ له‌خوله‌كی بیست و چوار پێشكه‌وێت ئه‌م گێمه به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات ، له‌گێمی دووه‌م یانه‌ی یۆڤنتۆس به‌هه‌مان ئاست هه‌وڵی زیاد كردنی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌دا ئه‌وه بوو یاریزان کیێزا لە خولەکی هه‌شتا و دوو گۆڵی دووه‌می تۆمار کرد .
بەم بردنەوەیە خاڵەکانى یۆڤانتۆس بووە حەوت خاڵ و لە پلەى سێیەمدایە خولی ئیتاڵیا دێت.
یانەى پاریس سانجێرمان بردنەوەیەکى گەورەى تۆمار کرد و به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به گۆڵێك له یانه‌ی لیۆنی بردەوە.
لە یارییەکانى هەفتەى چوارى خولى ئینگلیزى یانەى پاریس سانجێرمان بووە میوانى یانەى لیۆن ، یانەى پاریس یانجێرمان هه‌زوو توانی له رێگای ئیمباپی له‌خوله‌كی چوار له‌رێگای لێدانی سزا یانه پاریسییه‌كه‌ی پێشخست و له خوله‌كی بیست ئه‌شره‌ف حه‌كیمی گۆڵی دووه‌می پاریسی تۆماركرد پاشان له خوله‌كی سی و هه‌شت یاریزان ماركۆ ئه‌سینسۆ یانه‌ی پاریسی كرده خاوه‌نی سێ گۆڵ و پێش ته‌واو بونی گێمی یه‌كه‌م جارێكی تر ئیمباپی گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر بۆ پاریس سانجێرمان ته‌واو بوو .
تاکە گۆڵەکەى لیۆنیش له گێمی دووه‌م یاریزان تۆلیسیۆ بە لێدانى سزا لە خولەکى حه‌فتا و چوار تۆمار کرا .
یارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵیك بۆ یانه‌ی پاریس سانجێرمان كۆتایی هات و یانه پاریسییه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شت خاڵ له پله‌ی دووه‌می خولی فه‌ره‌نسا دێت.
له‌یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سێهه‌می خولی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلین له‌سه‌ر یارگا و هانده‌رانی تووشی دۆراندنێكی سه‌خت بوو له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی لایپزیگ به سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات ، به‌ڵام له‌گێمی دووه‌م یانه‌ی لاێپزیك توانی به‌ئاست و ئه‌نجام یارییه‌كه به‌سوودی خۆی بگۆرێت دوای ئه‌وه‌ی له خوله‌كی په‌نجا و یه‌ك چاڤی سیمۆنز گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد دوای ئه‌وه یاریزان بیجامین سیسكۆ توانی دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی هه‌شتا و پێنج و هه‌شتاو حه‌وت بۆ یانه‌ی لایپزیگ تۆمار بكات و یارییه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی لایپزیك به سێ گۆڵ بێ وه‌ڵام كۆتایی هات و یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلینش تووشی یه‌كه‌م دۆراندن بوو له خولی ئه‌ڵمانیا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.