Erbil 20°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 00:40

له‌ مه‌درید هۆشداری به‌په‌له‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كرێ بچنه‌ ماڵه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی شاره‌وانی مه‌درید داوای له‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ی كرد له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و تا كاتێكی نادیار نه‌ینه‌ ده‌ره‌وه،‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ زۆر و به‌لێشاوه‌ی كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا له‌ ناوچه‌كه‌دا ببارێت.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئیسپانیا هۆشداری توند و ڕه‌نگ سۆری له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی مه‌درید و كادیش و چه‌ند شارێكی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵكردووه‌ و پێشبینی كردووه‌ له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری داهاوودا ڕێژه‌یه‌كی زۆر باران ببارێت و به‌هۆیه‌وه‌ لافاو دروست ببێت.

خۆسێ لویس مارتینێز سه‌رۆكی شاره‌وانی مه‌درید ڕایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بارانێكی ناسروشتی و زۆر و به‌لێشاو ببارێت، بۆیه‌ داوای له‌ هاووڵاتییان كرد هه‌ر ئێستا بڕۆنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و به‌هیچ نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئۆتۆمبێل به‌كارنه‌هێنن.

هه‌ر به‌هۆی ئه‌م بارانه‌ زۆره‌ی كه‌ پێشبینی ده‌كرێ ببارێت، یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا یاریی نێوان ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و سڤیلییه‌ی له‌نێو یاریگه‌ی میترۆپۆلیتانۆ له‌ شاری مه‌درید دواخست.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.