ئۆلیڤەر تسێپسی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای بی ئێم دەبلیو ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند كە كۆمپانیاكە بەنیازە لە ماوەی 24 مانگدا ،شەش مۆدێل بخاتە بازاڕەوە وەك بەشێك لە كاری داهاتووی خۆی بەناوی "نیو كلاس" كە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی .
بڕیارە لە ساڵی 2025 بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی نیو كلاس لە كارگەی كۆمپانیاكە لە شاری دیبریسن لە هەنگاریا دەستپێبكات.
تسێپسی لە وتارێكدا لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی IAA لە میونشن گوتی: پلانمان هەیە لە ماوەی 24 مانگدا بە شێوەیەكی زۆر خێرا شەش مۆدێل بخەینە سەر ڕێگا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆتۆمبێلەكان، چەند جۆرێك دەبن و لەهەر جۆرێكیدا شتێك پێشكەش بە كڕیاران دەكەن ،بزوێنەرەكانیشیان كارەبایی دەبێت.
كۆمپانیای bmw لە ماوەی دوو ساڵدا 6 مۆدێلی ئۆتۆمبێلی كارەبایی دەخاتە بازار
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.