یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا هه‌واڵێكی گرنگ سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بڵاوكرده‌وه.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به‌فه‌رمی ره‌تیكرده‌وه، یارییه‌كانی یانه‌ی قوه‌جه‌وییه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له به‌سڕه به‌رێوه‌بچێت.
یه‌كێتییه‌كه داوای له یانه‌ی قوه‌جه‌وییه كردووه، یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانیان هه‌ڵبژێرن، یاخود له ده‌ره‌وه یاریگایه‌ك ده‌ست نیشان بكه‌ن.
یانه‌ی قوه‌جه‌وییه‌ی عێراقیش به‌فه‌رمی نووسراوێكی بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا كردووه، كه یارییه‌كانیان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی لێژنه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا سه‌ردانی یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری ده‌كه‌ن و راپۆرتێك له‌سه‌ر یاریگاكه و هه‌ولێری پایته‌خت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ یه‌كێتییه‌كه‌یان.
هه‌واڵێكی گرنگ له یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیاوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.