هەواڵەکان ئاشکرایان کردووە یانەی چێڵسی ڕەزامەندی دەربڕیوە بە خواستن ڕۆمیلۆ لۆکاکۆی هێرشبەری بەلجیکی بۆ ڕۆما بۆ ماوەی یەک وەرز بداته یانه ئیتالیهكه.
ڕۆما 8 ملیۆن پاوەند دەدات بۆ وەرگرتنی لۆکاکۆ بە خواستن، ئەمەش ڕەنگە چارەسەرێک بێت بۆ ئەو ناکۆکییانەی کە لە نێوان یاریزانەکە و بلوزدا لە ئارادایە، وە هەواڵەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، گرێبەستەکە هیچ بڕگەیەکی تێدا نییە کە ڕۆما پابەند بکات بە کڕینی ئەو یاریزانە دوای کۆتایی هاتنی خولەکە، لۆکاکۆ لە ساڵی 2021 بە گرێبەستێک بە بڕی 97 ملیۆن و 500 هەزار پاوەند پەیوەندی بە چێڵسیەوە کردبوو، بەڵام لە خولی ئینگلیزی تەنها 8 گۆڵی تۆمارکردبوو، پێش ئەوەی وەرزی ڕابردوو بە گرێبەستێکی خواستن ڕووبکاتە ئینتەرمیلان، وە وێنەکە کاڵ بووەوە سەبارەت بە دۆخی لۆکاکۆ لە هەفتەکانی یەکەمی ئامادەبوونی ڕاهێنەری نوێی چێڵسی، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی.
پۆچیتینۆ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئاماژەی بەوەدابوو کە ئامادەیە لێکۆڵینەوە لە دووبارە یەکگرتنەوەی یاریزانە نێودەوڵەتییە بەلجیکییەکە بکات بۆ ناو تیپەکە لە ئەگەری ئەوەی هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر گواستنەوەی نەکرابێت پێش ئەوەی بازاڕی گواستنەوەی ئێستای هەینی داهاتوو دابخرێت.
چێڵسی و رۆما رێكدهكهون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.