له كوردستانی ئێران 9 هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سەرەڕای تێپەڕینی 28 ڕۆژ بەسەر دەستگیركرانی شەش کەس لە خۆپیشاندەرانی خەڵکی گوندی ئاغەرەی تیکاب بەناوەکانی خەلیل ئافتابی، ئەحمەد ئافتابی، ئیسماعیل تەیمووری، ڕێبوار بەرفر، حامید ئەنوشە و یەعقووب ئەسکەندەری، هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە و ئەم هاووڵاتییانە لە گرتوخانه‌كانی شاری ئورمیە ڕاگیراون.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تاوه‌كو ئێستا ئەم شەش هاووڵاتییە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەریبوون.
پێشتر رێكخراوی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی دەستگیركرانی خۆپیشاندەرانی ئاغەرەوە بڵاویکردبووەوە: ڕەزا موزەفەر، فەرماندی نیزامی تیکاب، خۆپیشاندەرانی بە "تێکدەری نەزم و ئاسایش" ناودێرکردبوو و هۆکاری دەستگیركرانیشی بەهۆی "بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی" ڕاگەیاندبوو. هەر لەمبارەوە مێهدی تەقی زادە، دادستانی گشتی و شۆڕشی تیکاب ڕایگەیاندبوو کە بۆ "تۆمەتباران دۆسییەی دادوەری کراوەتەوە."
لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی دووشەممە 9ی6ی2023، هێزە ئهمنیییهكان هەڵیان کوتایە سەر گوندی ئاغەرە و سەرەڕای دەستگیركرانی زیاتر لە 50 هاووڵاتیی و بریندارکردنی سێ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆ، زیانێکی زۆریان بە ماڵ و ئۆتۆمبێلی خەڵکی ئەم گوندە گەیاند.
هاووڵاتییانی گوندی ئاغەرە بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە دانەمەزراندنی هاووڵاتیی خۆجێی لە کانی زێڕی ئەم گوندە دەستگیركراون. هەنگاو ناسنامەی 29 کەسی لە دەستگیركراوان ئاشکراکرد.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ڕۆژی سێشەممە 10ی 6ی2023، 46 کەس لە ده‌ستگیركراوانی گوندی ئاغەرە سەر بە تیکاب، بۆ گرتوخانه‌ی ناوەندە ئەمنییەکان لە ئورمیە گواسترانەوە.
هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه دوو لاوی دیكه‌ی خه‌ڵكی بانه بەناوەکانی ڕەحمان ئەحمەدی و عادڵ ئەحمەدی کە هەردووکیان ئامۆزان، لە هێرشێکی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستگیركراون و لە دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوو ئامۆزای خەڵکی گوندی "سیوچ" سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی ڕەحمان ئەحمەدی تەمەن 33 ساڵ و عادڵ ئەحمەدی لەلایەن هێز ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون. بەدوداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم دوو ئامۆزایە لە وەرگرتنی زانیاری لەبارەی چارەنووسیانەوە لە دوای دەستگیركرانیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران، بە دە ئۆتۆمبێلی هێزە تایبەتەکانی ناسراو بە «یەگانی ویژە» هێرشیان کردووەتە سەر گوندی سیوچ و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و ئیزنی دادوەر هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەستگیریان كردوون.
هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو رایگه‌یاندووه، هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی بێهزاد عوبەیدی دەستبەسەرکرابوو، کە دوای تێپەڕینی 24 کاتژمێر ئازادکراوە. بەڵام هەتا ئێستا ئەم دوو هاووڵاتییەی دیکە دەستگیركراون.
له كۆتاییدا راگه‌یاندراوه، ئەم سێ هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە 24ی8ی2023، بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستگیركرابوون و هه‌تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی راگیرانیان و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه، ئەمیر ئەرژەنگی، هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری مەریوان و ئامۆزاکەی بە ناوی ستار ئەرژەنگی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەو شارە دەستگیركراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ڕۆژی دووشەممە، 28ی8ی2023، ئەمیر ئەرژەنگی، تەمەن 27 ساڵ و ستار ئەرژەنگی، تەمەن 25 ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شارەدێی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوانن، لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، ئەو دوو هاووڵاتییە کە هەردووکیان خێزاندار و باوکی منداڵێکی بچووکن، دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە مەریوان بانگ کراون و سەردانی ئەو ناوه‌نده‌یان کردووە، دەستبەجێ دەستگیركراون.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، تاوه‌كو كاتی دارشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستگیركرانیان و ئەو تۆمەتانەی درانەتە پاڵیان و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
ئێران 9 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیرده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.