Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:35

بزانه‌ تا ئێستا چه‌ند زیاره‌تكاری ئێرانی هاتوونه‌ته‌ نێو خاكی عێراقه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ناوخۆی ئێران ژماره‌ی ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ تا ئێستا داخیلی خاكی عێراق بوون به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له‌ مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن.

ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆی ئێران به‌ ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی گوت: تا ئێستا زیاتر له‌ 2.5 ملیۆن زیاره‌تكاری ئێرانی داخیلی خاكی عێراق بوون بۆ به‌شداریكردن له‌ مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن.

گوتیشی: پڕۆسه‌ی چوونی زیاره‌تكارانی ئێرانی له‌ هه‌ر شه‌ش ده‌روازه‌كه‌ی عێراق به‌باشی به‌ڕێوه‌ ده‌چن و تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بووه‌.

پڕۆسه‌ی هاتنی زیاڕه‌تكارانی ئێرانی بۆ هه‌ردوو شاری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن له‌ 18ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و بڕیاره‌ تا رۆژی 6ی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام بێت كه‌ یه‌كه‌م رۆژی چله‌ ئیمامی حوسێنه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.