Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:57

ئێران مامۆستایه‌كی كورد ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان TV
100%


مامۆستایه‌كی كورد له‌ كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌م27ی8ی2023، مامۆستا محەممەد شەریفی، تەمەن 37 ساڵە و خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا. 
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هێزە ئه‌منییه‌كان بە هێرش کردن بۆ سەر ماڵی ئەم مامۆستایە و دواتر شکاندنی دەرگا و پەنجەرە و پشکنینی ماڵەکەی دەستگیركردووه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منییه‌كان  دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی وەکوو لاپتۆپ و مۆبایلی مامۆستا محەممەد شەریفی و هاوژینەکەی و هەروەها کامێرای چاودێری ماڵەکەیان و کتێبەکانیدا گرتووە.
له‌ كۆتاییدا رێكخراوه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت، تاوه‌كو  کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستگیركران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ مامۆستا محەممەد شەریفی و چارەنووس و شوێنی مانەوەی، هیچ زانیارییەکی ورد بەردەست نییە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.