ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.8.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەی سەرکەوتنی لاوانی یانەى هەولێر لە یاری کۆتایی و بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی خولی نایابی لاوانی عێراق کە یەکەم جارە هەولێر ئەم نازناوە بەدەستبهێنێت، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر و ڕاهێنەر و سەرپەرشتیار و یاریزانانى لاوانى یانەى ههولێر کرد و لەڕێورەسمێکدا خەڵاتى ڕێزلێنانى پێشکەش کردن.
پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی سەرکەوتنی لاوانى یانەی هەولێر لە یاری کۆتایی و بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی خولی نایابی لاوانی عێراق، پیرۆزبایی لەیەکە یەکەى یاریزانان کرد و دەستخۆشى لە سەرۆک و دەستەى کارگێڕى و ڕاهێنەران و سەرپەرشتیاران کرد کە توانیوایانە لە سەر ئاستى عێراق ئاستێکى بەرز نیشان بدەن و ئەم نازناوە بەدەستبهێنن و ڕایگەیاند: " دەستان خۆش بێت کە ئەو ئاستە بەرزەتان نیشاندا، پێتانەوە سەربەرزین و ئومێدى سەرکەوتنى زیاترتان بۆ دەخوازین و هیوادارین هەمیشە ئەنجامى باش و نازناوى پاڵەوانێتی دیکەى بەدەستدەهێنن".
گوتیشى، یانەى هەولێر خاوەنى مێژوویەکى پڕشنگدار و ناوێکى بەرزە، دەخوازين لە داهاتوودا ئێوەى لاوان دواڕۆژێکى پڕشنگدارتان هەبێت و بە هەوڵى ئێوە و پاڵپشتى حکومەت و پارێزگاى هەولێریش هەمیشە ئەو ناوە بە بەرزى و پڕشنگدارى بمێنێتەوە".
لە کۆتایشدا، پارێزگاری ههولێر خهڵاتی ڕێزلێنانى بەسەر دەستەى راهێنهران و سەرپەرشتیار و یاریزانانی لاوانى یانهی ههولێر دابەشکرد.
پارێزگاری ههولێر خهڵاتی ڕێزلێنانى پێشکەش بە یاریزانان و ڕاهێنهری لاوانى یانەى ههولێری كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.