دوو هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سەلاح بایزیدی، خەڵکی گوندی "کانیباخ"ی سەر بە شارەدێی لاجانی شاری پیرانشار، ماوەی11 ڕۆژە لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت، لە ماوەی 11 ڕۆژی ده‌ستگیركرانی ئەو هاووڵاتییەدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەک بە هەنگاوی ڕاگەیاند؛ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، له کاتژمێر 2ی بەرەبەیان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەلاح بایزیدی و وێڕای شکاندنی دەرگای ماڵەکەی چوونەتە ژوورەوە و سەرەڕای ئەوەش کە دۆخێکی نائارام و ترسێنەریان هێناوەتە ئاراوە، بە شێوەیەکی دڕندانە ناوبراویان دەستگیركردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیاری ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستگیركرانی و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە ڕوون نه‌كرایته‌وه.
هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هاووڵاتییەکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی بێهزاد عوبەیدی، هاوکات لەگەڵ هێرشی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئه‌منییه‌كان بۆ سەر ماڵەکەی دەستگیركراوه و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران به دە ئۆتۆمبێل هێرشیان بۆ گوندی سیوچ بردووە و چوونەتە ناو ماڵی بێهزاد عوبەیدی بێ هەبوونی بەرگەی دادوەری ئەو هاوڵاتییەیان دەستگیر کردووە.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تاوه‌كو ئێستا لەسەر هۆکاری دەستگیركرانی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ بێهزاد عوبەیدی و شوێنی مانەوەی، هیچ زانیارییەکی ورد له بەردەست نییە.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، ئەو هێزانە دۆخێکی نائارامیان لە گوندی سیوچ دروست کردووە و چوونەتە ماڵی هاووڵاتییەکی دیکەش بە ناوی ئەحمەد غوڵامی و هەڕەشەیان لێی کردووە.
ئێران 2 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیرده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.