هاووڵاتییه‌كی كورد له كوردستانی ئێران له سێداره‌درا و سێ هاووڵاتی دیكه‌ش ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌م22ی8ی2023، سزای سێدارەی شۆڕش مروەتی، بەندکراوی خەڵکی شاری سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، 23ی6ی2023، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانە گواستراوەتەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوی رێكخراوی هه‌نگاودا هاتووه، شۆڕش مروەتی، ته‌مه‌ن 14 ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ده‌ستگیركراوه و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوه.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،ئەم بەندکراوە کوردە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی شۆڕشی ئافره‌ت، ژیان ئازادی و لە کاتی ڕاپەڕینی بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بۆ ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە و ڕۆژی هەینی 6ی گەلاوێژ، دوای 10 مانگ جارێکی دیکە بۆ ژووری گشتیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.
شۆڕش مروەتی، له مانگی چواری ساڵی 2020، لە کاتی ڕاپەڕینی بەندکراوانی بەندیخانەی سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە هەڵهات. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، 17ی 4ی هەمان ساڵی ئاماژه پێكراو، واتە 10 ڕۆژ دوای هەڵهاتنی لە بەندیخانە، لە گوندی "سەبەدلوو"ی سەر بە شاری بانە لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی شایان سەعیدپوور دەستگیركرانهوه.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، شایان سەعید پوور و مستەفا سەلیمی، دوو بەندکراوی دیکەی هەڵهاتوو لە کاتی ڕاپەڕینی بەندکراوانی شاری سەقز بوون کە لە ساڵی 2019، سزای سێدارەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز جێبەجێ کراوه.
هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه، سێ هاووڵاتیی كورد كه خه‌ڵكی شارەکانی مەریوان، جوانڕۆ، و مەهاباد بە ناوەکانی زانا پەروانە، موعین فەقیهی، و ئامانج خەستە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، رۆژی شه‌ممه19ی8ی2023، زانا پەروانە، خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراوه، رۆژی هه‌ینیش 18ی8ی2023، بەبێ هەبوونی هیچ چەشنە بڕیارێکی دادوەر و بەڵگەی یاسایی هێزه ئه‌منییه‌كان هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی موعین فەقیهی، تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ و ئەم هاووڵاتییەیان دەستگیركردووه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ، ئامانج خەستەش، خەڵکی شاری گۆگتەپە و دانیشتووی شاری مەهاباد، لە هێرشێکی هێزە ئه‌منییه‌كاندا بۆسەر ماڵەکەی دەستگیركراوه، هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردبووەوە کە لەو ڕۆژە لانی کەم 13 هاووڵاتیی لەشاری مەهاباد دەستگیركراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی 7 کەسیان ڕوونبووەتەوە.
له كۆتاییدا رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، زانا پەروانە، موعین فەقیهی، و ئامانج خەستە بەبێ بوونی هیچ بڕیارێکی دادگا و بەشێوەیەکی خۆسەرانە دەستگیركراون، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵەش هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.