Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:27

سلێمانی... نزیكەی 90 تەن ئاردو برنج كە شیاو نەبوون بۆ بەكار هێنان لەناوبران

کوردستان TV
100%

لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردسات و بەهاوكاری ئاسایشی سلێمانی نزیكەی  90 تەن ئارد و برنج لەناوبران كە شیاو نەبوون بۆ بەكار هێنان .
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م21ی8ی2023 بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی گومان خرایەسەر كۆگایەك خۆراكی بەسەرچوی تێدابێت ، بەبڕیاری  دادوەری ئاسایشی سلێمانی كەشفی كۆگاكە كرا و دوای نارنی بەشێك لەو خۆراكانە بۆ پشكنین دەركەوت كە شیاو نییە بۆ بەكار هێنان .
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،لێكۆڵینەوەكان بەردەوام بوون و دەركەوت ئەم خۆراكانە كە نزیكەی 90 تەن ئارد و برنجی بەسەر چوون لە دوو كۆگا هەڵگیراون ، دوای كۆكردنەوەیان ، بەبڕیاری دادوەر لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە سەرجەم خۆراكەكان لەناوبران .
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌،  لەسەر ئەم دۆسیەیە دوو تۆمەتبار لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن . 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.