Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:04

پرۆژەى بەبازاڕکردنی گەنم لە سلێمانی ڕۆژانە هەزار تۆن ئارد بەرهەم دەهێنێت

کوردستان TV
100%


پاڵپشتیکردنی جووتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، کاری بەردەوامی کابینەی نۆیەمە و لەم پێناوەشدا چەندین سایلۆی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە؛ پرۆژەی نیشتمانیی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی، یەكێكە لەو پرۆژانە و لە قۆناغی یەكەمیدا، دەتوانێت 60 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت و ڕۆژانە هەزار تۆن ئارد بەرهەم دەهێنێت.
زاهیر زانا، بەڕێوەبەری پرۆژەکە، لەوبارەوە بە فەرمانگەى میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند: "پرۆژەی نیشتمانیی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی، لە 30 کۆگا و پێنج کارگەی بەرهەمی خۆراکی پێک هاتووە؛ گوژمەی پرۆژەکە 128 ملیۆن دۆلارە و لە چەند قۆناغێک پێک دێت، توانای کۆگاکردنی 150 هەزار تۆن گەنمی هەیە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە 12 کۆگا و کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئارد پێک دێت، لەم قۆناغەدا دەتوانێت 60 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت."
راشگه‌یاندراوه‌، سایلۆكە لە ڕێكەوتی 13ـی ئابی 2023، دەستی بە وەرگرتنی بەرهەمی جووتیاران کردووە و ڕۆژانە سەروو 40 بارهەڵگر گەنم لە جووتیاران وەر دەگرێت، کارگەکەش ڕۆژانە هەزار تۆن ئارد بەرهەم دەهێنێت؛ ئەمە جگە لەوەی کە پڕۆژەکە هەلی کاری بۆ سەدان دەستی کاری ناوخۆیی ڕەخساندووە.


شوان عه‌زیز
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.