Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:53

ژن و مێردێكی ئێرانی شوقه به‌ناوی سه‌گه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.. حكوومه‌ت خاوه‌نی نووسینگه‌ خانووبه‌ره‌كه‌‌ ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و نووسینگه‌ی فرۆشتنی خانووبه‌ره‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ تۆماركردنی فرۆشتن و به‌ناوكردنی شوقه‌یه‌ك بۆ سه‌گێك.

چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌ شاری تارانی پایته‌ختی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڤیدیۆی ژن و مێردێك بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ ده‌رده‌كه‌ون له‌ نووسینگه‌یه‌كی خانووبه‌ره‌ شوقه‌كه‌یان به‌ناوی سه‌گه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ منداڵ و میراتگره‌وه‌یه‌كیان نییه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه ‌پۆلیسی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌ تۆمه‌تی تێكدانی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و نووسینگه‌یه‌یان‌ ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ ئه‌نجامدانی كاری فرۆشتن و به‌ناوكردنی شوقه‌كه‌، هه‌روه‌ها نووسینگه‌كه‌شیان داخستووه‌.

‌پۆلیسی ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ گرێبه‌ستی فرۆشتن و به‌ناوكردنی شوقه‌كه‌ بۆ سه‌گه‌كه‌‌ نایاسایی و پووچه‌ڵه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری پێ ناكرێ‌.

له‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژن و مێرده‌كه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆیان په‌نجه‌مۆری په‌ڕاوی فرۆشتنی شوقه‌كه‌ به‌ سه‌گه‌كه‌ ده‌كه‌ن و به‌فه‌رمی ده‌یخه‌نه‌ سه‌ر ناوییه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.