Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:36

سەرۆك بارزانی لەگەڵ چین و توێژەكانی زاخۆ كۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەك شەممە 20-8-2023  سەرۆك مەسعود  بارزانی لەدرێژەی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ چین و توێژەكان، لە زاخۆیە و لەگەڵ چین و توێژەكان كۆدەبێتەوە.
شایانی باسە دوێنێ شەممە 19ی ئابی 2023، سەرۆك مەسعود بارزانی لە قەزای ئامێدی لەگەڵ چین و توێژەكان و پێشمەرگە و هەڵگرانی مەدالیای بارزانی و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكان و پێكهاتەكان و بەرپرسانی حزبی و حكومی و جەماوەری سنورەكە لە سنوری لقی 18ی ئامێدی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە كرد و تیشكی خستە سەر خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی ئەو دەڤەرە لە قۆناغەكانی شۆڕش و پێزانینی بۆ قوربانیدان و ماندووبوونی خەڵكی ئەو دەڤەرە هەبوو و باسی ئەوەی كرد كە بۆ گوێگرتن لە ڕاووبۆچوون و داواكاریی و كێشەكانی خەڵكی خۆشەویستی ئەو دەڤەرە هاتووە.
هەروەها سەرۆك مەسعود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ـی 08ـی 2023 لە شاری دهۆك، لەگەڵ كادیرانی پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەڤەری بادینان كۆبووەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەمەبەستی ڕاگۆڕینەوە لەمەڕ كێشەكانی هاووڵاتییان و ئاگاداربوون لە ڕەوشی ڕێكخستنە حزبیەكان و بەدواداچوونی ئەنجامەكانی كۆنگرەی 14ـی پارتی ڕێكخرابوو، سەرۆك بارزانی گوتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد.
لە گوتەكەیدا سەرۆك بارزانی تیشكی خستەسەر بارودۆخی حزب و بڕیارەكانی كۆنگرەی 14ـی پارتی و هەروەها بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و كۆسپەكان لە قۆناغی ئێستا و داهاتوو. سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە لە بابەتی هەڵبژاردندا پارتی هەر لەدوای ڕاپەڕین دەستپێشخەر بووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و گواستنەوە لە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆ شەرعییەتی دەستووری، جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە بەرەو هەڵبژاردن بچین و دەبێ پارتی متمانەی گەل بپارێزێت. ئەوەشی خستەڕوو كە هەر كەس و لایەنێك پەرۆشی بەرژەوەندییەكانی كوردستان بێت هەرگیز كۆسپ بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن دروست ناكات. سەرۆك بارزانی دووپاتیشی كردەوە كە دەبێ لایەنە سیاسییەكان سەرباری جیاوازیی بۆچوونیان لەسەر هێڵە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و پاراستنی قەوارەی هەرێم كۆك و هاوڕا بن.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.