Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:38

بانكێكی حكومی هۆشداری دەداتە فەرمانبەران و خانەنشینان 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، بانكی ڕافیدەین هۆشداری دایە خاوەن كارتە ئەلیكترۆنییەكان لە مامەڵەكردن لەگەڵ لایەنە نەناسراوەكانی دەرەوەی بانكەكە و پەیجە ساختەكان كە بانگەشەی پێدانی پێشینە و قەرز دەكەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە،پەیجە ساختەكان و لینكی ئەلیكترۆنی ساختە، لەم دواییانەدا دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە لەگەڵ بانكەكەمان كار دەكەن و داوا لە هاووڵاتیان دەكەن بچنە نێو لینكەكانیان بۆ ئەوەی داوای پێشینەی كەسی و قەرز بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد،بانكەكە مامەڵە لەگەڵ هیچ قەوارە و دامەزراوەیەك ناكات كە پێشینە و قەرز بدات، بەڵكو مامەڵەی قەرز لەڕێگەی لقەكانی بانكەكەمانەوە دەكرێت كە لەئێستادا بەشێوەیەكی كاتی ڕاگیراون.
هەروەها بەیاننامەكەدا داوا لەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی كە كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنییان هەیە دەكات ، وریا بن و هیچ داتایەكی پەیوەست بە كارتەكانیان (ماستەر كارت) یان وشەی نهێنی كارتەكەیان نەدەن بە هیچ كەسێك .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.