Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:51

كاره‌با له‌ ته‌واوی لوبنان پچڕا  

کوردستان TV
100%

میدیاكانی لوبنان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه‌ كاره‌با له‌ ته‌واوی وڵاته‌كه‌یان پچڕاوه‌ به‌هۆی جێهێشتنی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ كاره‌بای وڵاته‌كه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و دابینی ده‌كات.

كۆمپانیای برایم ساوس كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ وێستگه‌كانی دێر عه‌ماڕ و زه‌هڕانی كار پێ ده‌كرد و كاره‌بای ته‌واوی لوبنانیان دابین ده‌كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌رپرسیاره‌تی هه‌ردوو وێستگه‌كه‌ی دایه‌وه‌ به‌ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌.

كۆمپانیاكه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ حكوومه‌تی لوبنان زیاتر له‌ 83 ملیۆن دۆلار كرێی كارپێكردنی هه‌ردوو وێستگه‌كه قه‌رزاره‌، به‌ڵام له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا ته‌نیا 2 ملیۆنی له‌ قه‌رزه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌‌.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك كۆمپانیای برایم ساوس ناتوانن چیتر به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بن و كاره‌با بۆ‌ لوبنان دابین بكه‌ن، بۆیه له‌ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه‌ به‌فه‌رمی‌ به‌رپرسیاره‌تی هه‌ردوو وێستگه‌كه‌یان به‌ حكوومه‌ت داوه‌ته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.