لە ئێران قەیرانی كەمی بەنزین و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستی پێكردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەكانی ئێران، دوای ئەوەی ئەمریكا و ئێران سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پارە و ئازادكردنی پارەی بلۆككراوی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە گەیشتنە ڕێككەوتن، ڕووسیا سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئێران گۆڕیوە.
میدیاكانی ئێران ڕایانگەیاندووە كە ڕووسیا بڕیاریداوە لەمەودوا بەنزین بە ئێران نەفرۆشێت.
هەروەها ڕووسیا داواشی لە دوو توركمانستان و ئۆزبەكستان كردووە بە هیچ شێوەیەك بەنزین بۆ ئێران دابین نەكەن.
لە لایەكی دیكەوە قەیرانی كەمی بەنزین لە ئێران دەستیپێكردووە و نرخی بەنزینیش بەرزبووەتەوە و ئەمەش نیگەرانی لای خەڵكی ئەم وڵاتە دروست كردووە.
ڕووسیا بڕیاریداوە لەمەودوا بەنزین بە ئێران نەفرۆشێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.