له‌چوارچێوه‌ی میركاتۆی هاوینه، ده‌نگۆی چوونی یاریزانی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، نه‌یمار داسیلیڤا بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی هیلالی سعودی گه‌رم و گورتردهبێـت، به‌پێی قسه‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ چوونی ئه‌و یاریزانه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی هیلال لە سەروبەندی گواستنەوەی فەرمیه.
له‌مباریه‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی، بڵاویكردۆته‌وه، نەیمار لە پاریس پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ واژووكردنی گرێبەستەکهی لەگەڵ یانە سعودییەکە.
ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە شکردووە یانه‌ی هیلال رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌بۆنه‌یه‌كی گه‌وره، له‌ریازی پایته‌خت نه‌یمار به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێشكه‌ش به‌هانده‌ران و میدیاكان ده‌كات.
لای خۆیه‌وه فابریزۆ رۆمانۆ شاره‌زا له‌گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران له‌ئه‌وروپا، له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه یانه‌ی هیلال سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس ته‌واو ده‌كات، به‌پێی زانیاره‌كان گرێبه‌ستی نه‌یمار له‌گه‌ڵ یانه سعوودییه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و له‌به‌رامبه‌ر بری سه‌دو شه‌ست ملیۆن یۆرۆیه.
سپۆرتی ئیسپانی: یانه‌ی هیلالی سعوودی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌دا نه‌یمار پێشكه‌ش به‌هانده‌ران و میدیاكان ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.