ده‌زگای كه‌شناسی نیشتمانی وڵاتی چین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م باری له‌ناكاوی ڕه‌نگ زه‌ردی ڕاگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و با و بۆرانه‌ی به‌هێزه‌ی كه بڕیاره له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا له به‌شێكی وڵاته‌كه ببارێت.
ده‌زگاكه ڕایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مشه‌و تا سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی دووشه‌م بارانێكی به‌لێزمه‌ی زۆر و هه‌وره‌تریشقه له زۆرێك له ناوچه‌كان ببارێت و ببێته هۆكاری دروستبوونی لافاو.
داواشی له به‌رپرسانی خۆجێیی ناوچه‌كان كرد له ئێستاوه ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌ناكاو و دروستبوونی لافاوێك.
باری له‌ناكاوی ده‌زگای كه‌شناسی نیشتمانیی چین له چوار ئاست پێكهاتووه، مه‌ترسیدارترینیان ڕه‌نگی سووره و دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له پرته‌قاڵی، زه‌رده و شین دێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێكی كه‌م به‌ر ئێستا پله‌كانی گه‌رما له وڵاتی چین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوویان له‌به‌رزبوونه‌وه كردبوو و چه‌ندین كه‌س به‌هۆی گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.