جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا لەگەڵ هەزاران بینەر بەشداری کرد له فێستیڤاڵی هاندەرانی فیفا لە سیدنی پایتهختی ولاتی ئوسترالیا، لەکاتێکدا سەیری یاری چارەکی کۆتایی جامی جیهانی ئافرەتانی لە نێوان ئوسترالیا و فەرەنسای کرد.
به درێژایی ماوهی بهرێوهچوونی یاریهكان تا ئێستا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس سەردانی فێستیڤاڵەکانی هاندەرانیان کردووە کە بۆ یەکەمجار لە مۆندیالی ئافرەتان نمایش دەکرێن و لە هەر نۆ شاری میوانداردا بەڕێوەدەچن.
سەرۆکی فیفا چاوی بە خاوەنی دامەزراوەی تۆپی پێی لێدانی دل له شارهكه کەوت كه بهمهبهستی بەرەوپێشبردنی چالاکییەکانی تەندروستی دڵ لە فێستیڤاڵی هاندەران دامهزراوه.
دامەزراوەکە بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە ستاندێکی کراوە بەڕێوەدەبات، کە هاندەران دەتوانن پشکنینی بێبەرامبەریان بۆ بکرێت کە پشکنینی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ لەخۆدەگرێت.
ئینفانتینۆ سوپاسی ئەو خۆبەخشانەی کرد کە لە پاڵەوانێتییەکەدا کاردەکەن و بە کەسانی نائاسایی وەسفیان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.