Erbil 7°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 05:35

ئیتیفاقی سعوودی ڕاهێنەری نوێ و چه‌ند یاریزانێكی تازه‌ی پێشكه‌ش به‌ هانده‌ران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد

کوردستان TV
100%


یانەی ئیتیفاقی سعودی، ڕاهێنەری نوێی یانه‌كه‌و چه‌ند یاریزانێكی تازه‌ی پێشكه‌ش به‌ هانده‌ران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد.
یانه‌ی ئیتفاقی سعوودی دوای ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ل ستیڤان جیراردی راهێنه‌رو جۆردان هندرسۆن و موسا دیمبلی یاریزان كرد له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌ هانده‌ران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناساندن .
یەکەم یاری یانەی ئیتیفاق لە وەرزی نوێدا ڕۆژی دووشەممە دەبێت، بەرامبەر به‌ یانه‌ی نەسر كه‌ کریستیانۆ  رۆنالدۆ سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ ده‌كات.
ستیڤن جیراردی راهێنه‌ر له‌ وته‌یه‌كدا وتی، ئێمە بە هیوا و خەونی گەورەوە دێینە ئێرە بۆ داهاتووش كار ده‌كه‌ین. ئێمە دەمانەوێت تا دەتوانین یاریزانی ئاست به‌رز كۆ بكه‌ینه‌وه‌و هه‌ولی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی شایسته‌و نازناوه‌كان بده‌ین،داواش له‌ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ین هانده‌رو پالپشتمان بن.
لای خۆشیه‌وه‌ جۆردان هندرسۆن كه‌ پێشتر كابتنی یانه‌ی لێڤه‌رپۆل بوو وتی،  پێموایە جیراردی ڕاهێنەر هۆکارێکی گەورە بوو بۆ ئەوەی من بێمه‌ ئێره‌ یای بكه‌م، لە نزیکەوە کارم لەگەڵیدا کردووە وەک یاریزان کاتێک لە لیڤەرپوول بوو.  
موسا دیمبلیش وتیشی، سوپاس بۆ ئه‌م پێشوازیه‌ گەرمه‌ من زۆر دلخۆشم كه‌ لێره‌م. ئێمە لێرەین بۆ سەرکەوتن، ئێمە لێرەین بۆ پێشکەوتن وەک مرۆڤ و وەک یاریزان، بۆیە هەموو ڕۆژێک هەموو هەوڵێک دەدەین، لە مەشقەکان و لە یارییەکاندا، بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنین

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.