Erbil 7°C شەممە 26 تشرینی یەکەم 05:39

له‌ پریمه‌رلیگدا ئارسناڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و له‌یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌شدا ئه‌مرۆ چێلسی میوانداری لێڤه‌رپول ده‌كات

کوردستان TV
100%

له‌ گه‌ری یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی ئارسناڵی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌ له‌ ناو یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی نۆتینگهام فۆرێستی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك .
یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئیمارات به‌رێوه‌ چوو ،  له‌ خوله‌كی بیست و شه‌ش ئیدوارد نیكیتا گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد .
 شه‌ش خوله‌ك دواتر بۆكایۆ ساكا به‌ لێدانێكی جوان گۆلی دووه‌می بۆ ئارسنال تۆمار كردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو .
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی هه‌شتاو دوو تایوو ئۆنبی گۆلێكی بۆ میوانه‌كان تۆمار كردو جیاوازی گۆله‌كانیشی بۆ یه‌ك گۆل كه‌م كرده‌وه‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات ئارسنال یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ پرێمه‌ر لیگ تۆمار كرد .
 
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی نیوكاسل یونایتد خاوه‌نی پله‌ی چواره‌می وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌ به‌ پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك له‌ یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلای میوانی برده‌وه‌ .
 یاریه‌كه‌ له‌ نیوكاسل و له‌سه‌ر یاریگای سانت جێمس به‌رێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی شه‌ش ساندرۆ تۆنالی به‌ تۆمار كردنی گۆلێك ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له‌ یاریه‌كه‌ كرده‌.
 له‌ خوله‌كی یازده‌ موسا دیابی ئه‌نجامی اریه‌كه‌ی له‌ سوودی میوانه‌كان یه‌كسان كرده‌وه‌ ، پێنج خوله‌ك دواتر ئه‌لێكسانده‌ر ئیساك گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كردو یانه‌ی نیوكاسلی له‌ گێمی یه‌كه‌م به‌ دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك پێشخست .
 له‌ خولكی په‌نجاو هه‌شت هه‌مان یاریزان گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد ، له‌ خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت كالیۆم ویلسۆن نیوكاسلی كرده‌ خاوه‌ن گۆلی چواره‌م ، له‌ دوا خوله‌كی یاریش هارڤی بارنێش به‌ تۆمار كردنی گۆلی پێنجه‌م كۆتایی هێنا به‌ كه‌رنه‌ڤالی گۆله‌كان ، یاریش به‌ پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك له‌ سوودی نیوكاسل یونایتد كۆتایی پێ هات و یانه‌كه‌ش یه‌كه‌م سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا .
 
هه‌ر له‌ میانی گه‌ری یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له‌ یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا كاتژمێر شه‌ش و نیوی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م13ی8ی2023، یانه‌ی چێلسی له‌سه‌ر یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانه‌ی لێڤه‌ر پۆل ده‌كات ، هه‌ردوو یانه‌ چه‌ندین گۆرانكاریان بۆ یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ كردوه‌و هه‌ول ده‌ده‌ن ئه‌نجامی شایسته‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.