بەهۆی ئاگركەوتنەوەكانی دوورگەی ماوی لە هاوای، لانیكەم 89 كەس گیانیان لەدەستداوە.
جۆش گرین ،پارێزگاری هاوای ڕایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئاگركەوتنەوەكانەوە كە شارۆچكەیەكی گەشتیاری مێژوویی هاواییان وێران كردووە ، گەیشتووەتە 89 كەس.
جۆش گرین بە ڕۆژنامەنووسانی گوتووە ،89 حاڵەتی مردن هەیە و ژمارەكەش بەردەوام روو لە بەرزبوونەوە دەكات .
دەزگای فیدراڵی بەرپرس لە وەڵامدانەوەی كارەساتە سروشتییەكان (FEMA) ڕایگەیاندووە، نزیكەی دوو هەزار و 207 باڵەخانە كە زۆربەیان شوێنی نیشتەجێبوون بوون، وێران بوون یان زیانیان بەركەوتووە.
هەروەها دەسەڵاتدارانی هاوایی ئاشكرایان كردووە كە لێكۆڵینەوەیان بۆ بارودۆخی وەڵامدانەوەی ئاگرەكان كردۆتەوە، ئەندامێكی كۆنگرێس-یش لە ویلایەتەكەوە دان بەوەدا دەنێت كە بەرپرسان مەترسییەكەیان بە كەم سەیركردووە، لەكاتێكدا دانیشتووانانیش دەڵێن: كە هیچ هۆشدارییەكیان پێنەگەیشتووە.
ژمارەی قوربانیانی ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانی هاوای بەرزبۆوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.