2 هاووڵاتی كه خه‌ڵكی شاری بۆكانن له كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 10ی8ی2023، لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیدهگهێنێت، کۆمەڵێک لە هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تاوه‌كو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵەش، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.