Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:36

بایرن میونشن یاریزانێكی گواسته‌وه‌ ڕیزه‌كانی

کوردستان TV
100%


لەچوارچێوەی میركاتۆی هاوینە، یاریزانی ئینگلیزی یانەی تۆتنهام هاری كین بەمەبەستی ئەنجامدانی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن گەیشتە ئەڵمانیا.
 لەمبارەیەوە فابریزۆ رۆمانۆ پسپۆری بواری گواستنەوەی یاریزانان، راگەیاند، هەردوولا لەسەر گواستنەوەی هاری كین گەیشتنە رێكەوتن، كین بەپێی گرێبەستێك بۆ ماوەی چوار ساڵ و لەبەرامبەر بری سەد ملیۆن یۆرۆ و بیست ملیۆن یۆرۆش وەك گۆرانكاری پەیوەندی بەریزەكانی یانە باڤاریەكە دەكات.
 هەروەها رۆمانۆ ئاشكرایكردووە، هاری كین گەیشتە ولاتی ئەڵمانیا و لەبارەگای یانەی بایرەن میونشن پشكنینی پزیشكی ئەنجامداوە، ئەو هێرشبەرە لەوەرزی رابردوو توانی لەگەڵ تۆتنهام سی گۆڵ تۆمار بكات.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.