Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:23

ئه‌مڕۆ له‌ پریمه‌رلیگدا ئارسناڵ میوانداری نۆتینگهام دەكات

کوردستان TV
100%

لەگەری یەكەمی خولی ئینگلیزی، یانەی ئارسناڵی خاوەن پلەی دووەمی وەرزی رابردوو، كاتژمێر دوو نیوی دوای نیوەرۆی رۆژی شەممە لەسەر یاریگای ئیمارات میوانداری یانەی نۆتینگهام دەكات.
ئارسناڵ بەسەركردایەتی ئەرتیتا دوایین یەكەی مەشق و راهێنانی بۆ ئەم یارییە ئەنجامدا، لای خۆیەوە ئەریتیتا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زۆر دڵخۆشم جارێكی دیكە لەپریمەرلیگ بەیەك شاد دەبینەوە، بەپەرۆشین بۆ ئەم یاریە، پێموایە وەرزێكی نوێ و پێداگریەكی نوێیە، وزەیەكی زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەستپێبکەینەوە، زۆریش دڵخۆشین یەكەم یاریمان لەنێو یاریگای خۆمانە، چونكە ماوەیەكی زۆرە لێرە یاریمان ئەنجام نەداوە.
سەبارەت بەدوا یاری وەرزی رابردوو لەگەڵ نۆتینگهام بەگۆلێكی بێ بەرامبەر دۆران، ئەریتیتا روونیكردەوە، بەڵێ، بەڕاستی ئەوان بە زیرەکی ئەو کارەیان کرد و شایستەی خاڵی یاریەكە بوون، بەڵام ئێمە شەممە لەدەستپێكی وەرزی نوێین، دەبێت باشتر یاری بکەین بۆ ئەوەی شایەنی ئەوان تیپێکی زۆر باش وڕێکخراون.
جێی ئاماژەیە یانەی ئارسناڵ، لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا زیاتر لە دوو سەد ملیۆن پاوەندیان بۆ گواستنەوەی هەریەك لە کای هاڤێرتز و گۆرێن تیمبەر و دیکلان ڕایس خەرج کرد، هەرسێکیان ڕۆڵیان هەبوو لە بردنەوەی ئارسناڵ بەرامبەر مانچێستەر سێتی لە یاری كۆتایی كلاوێنەی خێرخوازی هەفتەی ڕابردوو.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.